دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌مكردنی فشار له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواند و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به ته‌واوی جێبه‌جێ كرد و دوای هه‌وڵ و گفتوگۆیه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵیش، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵ دا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و كه‌مكردنی فشار له سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواند و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به ته‌واوی جێبه‌جێ كرد و دوای هه‌وڵ و گفتوگۆیه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵیش، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵ دا".
مه‌سرور بارزانی توی: "پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "پێزانینێكی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه ، هه‌روه‌ها سوپاسی ماندووبوونی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكیش ده‌كه‌م كه هه‌وڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه داوه و به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتمان بوون".
سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێ: "هیوادارم مووچه و شایسته داراییه‌كان، كه مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه ، چیتر تێكه‌ڵی هیچ كێشه و ناكۆكییه‌ك نه‌كرێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتنه‌كان، كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
5216 جار خوێندراوه‌ته‌وه