رێكکه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق هاته ئاراوه.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند: دوای چاوه‌روانییه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان، دواجار به هه‌وڵی دڵسۆزانه، رێكکه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق هاته ئاراوه.
ڕایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌مه ده‌روازه‌ی قۆناغێكی نوێ بێت به‌ڕووی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌و ناكۆكییه‌كان لەنێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه مووچه‌و بژێوی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسیە‌وه، چونکە مووچە مافی بنەڕەتی فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو مووچەخۆرانە.
دەرباز کۆسرەت باس سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه رۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌م رێكکه‌وتنه، دوپاتیدەکاتەوە كه‌وا كێشه‌كان هه‌رچه‌نده قوڵ بن گفتوگۆ و دانیشتنی دۆستانه ده‌توانێت چاره‌سه‌ریان بكات.
دەرباز کۆسرەت ڕه‌سول ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگە ئەوەیە کە به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌بێت.
5338 جار خوێندراوه‌ته‌وه