حیکمەت هەجری، سەرکردەیەکیی دروزەکانی سوریا داوای هاوکاری کردنی دروزەکان لەسوەیدا کراوه لهلایهن هیزهکانی سوریایی دێموکراتیک.
سەرکردایەتی ڕۆحی موسڵمانانی یەکگرتووی دروز , لەسوریا بڵاوکرایەوە، مشتومڕێکی بەرفراوانی لەناوەندە سیاسییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی شێخی دروزەکان، حیکمەت هەجری، داوای "کردنەوەی کۆریدۆرێک بەڕووی ئەو ناوچانەدا دەکات کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دایە
ئەم لێدوانەی هەجری لەکاتێکی زۆر هەستیاردا هات، دوای سەرهەڵدانی پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان گروپە چەکدارەکانی چەکدارانی هۆزە بەدەوییەکانی عەرەبو هیزەکانی سەر بەدەوڵەتی سوریا لەپارێزگای سوەیدا. ئەمەش بووە هۆی کوژرانی دەیان کەسو شەپۆلێکی توندوتیژی لەباشووری ئەو وڵاتە.
داواکارییەکەی هەجری هاوکات بوو لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی دەوڵەتی سوریا. هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٦٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، کە سوەیدا، دارا، دیمەشقو ریفی دیمەشقو دەرعای کردۆتە ئامانج.
هەرچەندە سەرکردایەتی ڕۆحی موسڵمانانی یەکگرتووی دروز بەدەسەڵاتی باڵای ئایینی دروزەکان دادەنرێت لەسوریا، بەڵام پیاوانی ئایینی باڵای دروز لەناوخۆیاندا کۆک نین، حیکمەت حەجریو حەمود حەناویو یوسف جەربوع، هەریەکەیان هەڵوێستی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکان.
لە کاتێکدا هەجری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو داوای کرد ڕێڕەوێک بەڕووی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە بکرێتەوە، یوسف جەربوعو حەمود حەناوی لەبیاننامەیەکی هاوبەشدا پابەندبوونیان بەیەکڕیزی سوریاو ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە دەستوەردانێکی دەرەکییان دووپات کردەوەو جەختیان کردووە لەڕەتکردنەوەی پلانی دابەشکردن و داوای ئاشتەوایی نیشتمانی لەژێر چەتری دەوڵەتی سوریادا کرد.
شرۆڤەکارانی عەرەب پێیانوایە داواکارییەکەی هەجری بۆ کردنەوەی کۆریدۆرێک بۆ ناوچەکانی هەسەدە بەشێوەیەکی کردەیی لەگەڵ پڕۆژەی "رێڕەوی دەیڤد"ی ئیسرائیلدا یەکدەگرێتەوە، کە تەلئەبیب هەوڵدەدات لەسەر زەوی بیسەپێنێت. ئەم پڕۆژەیە بەرزاییەکانی جۆلان لەباشوورەوە بەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕێگەی دێرەزۆرەوە دەبەستێتەوەو دەگاتە سنووری تورکیا. ئەمەش ڕێگەی پێدەدات لەڕووی جوگرافیو سەربازیو سیاسییەوە بچێتە قووڵایی سوریاوە.
تورکیا چەندین جار هۆشداری داوە لەبەرامبەر ئەم پڕۆژەیەو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە"مەترسییەکی ڕوون بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا"ی ناوبردوە، بەتایبەتی کە ئەگەر سەربگرێت، واقیعێکی جوگرافی دروست دەکاتو ئیسرائیل دەکاتە دراوسێی ڕاستەوخۆی ئەنقەرەو پێگەیەک بە هێزەکانی هەسەدە دەدات بەدرێژایی سنووری سوریاو تورکیا.
6681 جار خوێندراوهتهوه