لە پاش هێرشەكانی ئێسرائیل بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئەو ڕژێمە سەدان گەنجی كورد بە تۆمەتی جیاواز و ههڵبهستراو لهسێداره دراون.
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان ڕاگهیاندراوێکی بڵاوکردۆتهوه، داوا له ڕێکخروهکانی مافی مرۆڤ دهکات ههڵوێستیان ههبێت، دژی له سێدارهدانی خهڵکی کورد به تۆمهتی بۆ دروستکراو. بزووتنهوی ئاینده له ڕاگهیاندراوهکهیدا ئاماژه دهکات که ئێران بهشێوهیهکی دوور له ههموو پرنسیپێی دادپهروهری خهڵکی کورد دهگرێ و لهسێدارهدهدات!!!
دهقی ڕاگهیاندراوهکهی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان!!!
ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان
ڕێكخراوەكانی ئاشتی جیهانی و مافەكانی مروڤ
گەلانی ئاشتی خواز
حزب و لایەنە سیاسیەكان
هاونیشتمانیان
كۆماری ئاخوندی پەتو سێدارە بە ئایدۆلۆژیایەكی كۆنە پەرستانەو دژە ئینسان، نزیكەی نیوسەدەیە بۆمانەوەی خۆی شەڕ بە بەكرێگیراوانی دەكات و بوەتە هۆی نائارامی و بشێوی لە خۆرهەڵاتدا و پلانی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی هەیە كە گەورەترین مەترسیە بۆ ناو خۆ و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بەگشتی، سەرەڕای ئەوەی كە گەلانی بندەستی دەچەوسێنێتەوە و لە هەموو ماف و سروشتێكی نەتەویی دای بڕیون و بەتوندی ستەمی
نەتەوایەتی لە سەر سەپاندون و ڕێگا نەماوە نەیگرێتەبەر بۆسەركوتكردنی كۆمەڵانی
خەڵكی كوردستان ، ئەم ڕژێمە دیكتاتۆرە بە بیانوی ناڕەوا ڕۆژانە لە ڕابووردوو ئێستادا
گەنجی كورد لە سێدارەدەدات .
لە پاش هێرشەكانی ئێسرائیل بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئەو ڕژێمە سەدان گەنج و خەڵكی كوردی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائل لە سێدارە داوە.
ئێمە وەكو بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان، ئاشتی و پێكەوەژیان لە خۆرهەڵات و تەواوی جیهان پەسەند دەكەین، داوا لە هەموو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئاشتی پارێزی جیهانی و نەتەوە یەكگرتوەكان و هاو پەیمانان دەكەین گەمارۆی توند لە سەر ئەو ڕژێمە دابنێن.
كۆماری ئیسلامی تەنها ڕژێمێكی ئایدۆلۆژیاییی و ئایینی سەركوتگەرو كۆنە پەرستە لە جیهاندا مابێتەوە .بە پێویستی دەزانین هەرچی زووترە هەوڵی گۆڕینی بدەن و سیستەمێكی فیدڕاڵی دیموكراتی جێی بگرێتەوە، خۆرهەڵات پێویستی بە سەقامگیری و ئاشتی و ئارامی هەیە و پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكەین بۆ گۆڕینی ئەم ڕژێمە سەركوتگەرە. لە كاتێكدا هەموو دەوڵەتان و گەلانی جیهان پشتیوانی سیستەمێكی ئاشتی و پێكەوەژیان دەكەن . بۆیە لە ئێستادا کاتی گۆڕینی هاتووە و خوازیارین بەگۆڕینی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا سەقامگیرببێت.
8615 جار خوێندراوهتهوه