2026 April 15   15 نیسان 2026
azarmidokht
آزرمیدخت
زانست و لێکۆڵینه‌وه‌یی مێژوویی





ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلە

ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوای گەلە
Kurdnation

فەرحان حاجی عیسا، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات ڕایگەیاند: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بە فرە نەتەوەکانیەوە وەک مانگی زێڕین وایە و سەرکەوتوو دەبێت.

فەرحان حاجی عیسا، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات، سەبارەت بە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و گرنگی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. فەرحان حاجی عیسا ڕایگەیاند کە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا هەنگاوی مێژوویی بەدەست هاتووە.

 

فەرحان حاجی عیسا وتی: "کاتێک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک دەستیپێکرد، فرەچەشنی و هەمەڕەنگی هەنگاوێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نرا و ئەمەش سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانە. لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا، بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکان ئازادن. ئەمەش فرە ڕەنگی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ دەگرێت."

خۆبەڕێوەبەری وەک مانگی زێڕین وایە

فەرحان حاجی عیسا ئاماژەی بەوەشکرد کە مانگی زێڕین ئەو شوێنەیە کە ژیان لەوێیەوە دەست پێدەکات، شۆڕش، ڕاپەڕین، گۆڕانکاری و گەلێکی زۆری لە خۆ وەرگرتووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "خۆبەڕێوەبەری ئێستا وەک مانگی زێڕین وایە و پێناسەی ئەو میراتە دەکات، هەروەک چۆن پێشتر هەموو گەلان یەکسان بوون، ئەمڕۆش لە خۆبەڕێوەبەری کورداندا، تورک، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشوری، سوری، کلدانی و چەرکەس و زۆرێک لە گەلانی دیکە لە ئاشتیدا دەژین، هەمووان بە ڕێز و حورمەتەوە سەیری یەکتر دەکەن."

خۆبەڕێوەبەری هەموو کەسێک لە خۆ دەگرێت

فەرحان حاجی عیسا رایگەیاند کە ڕۆڵی ژنان لە خۆبەڕێوەبەریدا ڕۆڵێکی سەرەکییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە مێژوودا ڕۆڵی ژن پشتگوێ خراوە، بەڵام لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی ئەمڕۆدا ژنان پێشەنگن و لە هەموو بوارێکدا وەک پێکهاتەیەکی بنەڕەتی جێگەی خۆیان هەیە، هەروەها سیستەمی هاوسەرۆکایەتیش بەکاردەهێنرێت، بۆیە جیاوازی نێوان خۆبەڕێوەبەری و دەسەڵاتداری ئەوەیە کە فرە کولتوریی، ناناوەندی و کۆمەڵگەیەکی هەمە لایەنەیە."

نەتەوەی دیموکراتیک جیاواز لە دەوڵەت-نەتەوەیە

فەرحان حاجی عیسا لە بەردەوامی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە مێژوودا یەکسانی نێوان مرۆڤەکان بە شیوەی فرەچەشنی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و وتی: "بیرۆکەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک جیاواز لە دەوڵەت-نەتەوەیە، ئەمەش ژیانێکی خوشک و برایانە، هاوبەش و یەکسانە. لە دەرەوەی ئەمە قەیران و بەربەستەکان و کوشتن بوونیان هەیە. ئەوەی ئێستا لە فەڵەستین و ئیسرائیل ڕوودەدات، هەمان شتە. ئێستا لە سوریاش ڕوودەدات و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە ئەنجام دەدرێن، هەموویان بەهۆی عەقڵیەتی دەوڵەت نەتەوەو دەکرێت. زۆرینە دەیەوێت کەمینە بسڕێتەوە و ئەمەش ڕێگا بۆ کارەسات دەکاتەوە."

شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوا و داهاتووە

فەرحان حاجی عیسا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "هیچ جیاوازییەک لە نێوان دروزی، سوننە، عەلەوی و ئیسماعیلیدا نییە، خۆبەڕێوەبەری هەموو بیروباوەڕەکان، یاسا و چینەکانی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت، شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە بنەرەتدا هەمووان قبوڵ دەکات و خۆی هیوا و داهاتوویە، هەموو مرۆڤایەتی تێیدا بەشدارن و بەهاکانی مرۆڤایەتی دەپارێزێت، بۆیە کاری خۆی بەردەوام پێدەدات."

13742 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

8 مانگ و 24 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد


ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد (Kurd nation)
ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد Kurdnation.net له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - نه‌ته‌وه‌ی کورد