2026 April 15   15 نیسان 2026
azarmidokht
آزرمیدخت
زانست و لێکۆڵینه‌وه‌یی مێژوویی





راگەیەندراوی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بۆ پازدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!

راگەیەندراوی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بۆ پازدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی کومیتە ناوەندی بۆ پازدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
 
دڵسۆزان و وه‌فادارانی ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی و ڕێبازی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی!
له‌ ٣٠ پوشپه‌ڕی ۱٣٨٩ی کۆچی خۆری، گه‌لی کوردو سازمانی خه‌بات، ڕێبه‌ری ناودار و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان، مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی له‌ده‌ستدا. مامۆستا ڕابه‌رو سه‌رکردەی زانا و دانا، دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و یه‌کێک له‌و دڵسۆزو تێکۆشەرە نه‌ته‌‌وه‌یی و نیشتمانیانه‌ بوو که‌ کاریگه‌ری گرنگی له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش کوردستانی ئێران گێڕاوەو خاوه‌نی زیاتر لەنیو سه‌‌‌ده‌‌‌ ‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشانی بێوچان بوو.
مامۆستا له‌مەدرەسەی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری داو لەبەر دەستی باوکی بەڕێزی قازی شێخ ساڵح، پێگه‌یشت و بە ئەزموون وەرگرتن لەژیانی سیاسی خانەوادەیی و ڕێوێنیەكانی، توانی ببێتە ڕێبه‌رێكی دلسۆز، شاعیرو نووسەرێكی كەم وێنە، مامۆستایه‌کی ئاینی نیشتمانپه‌روەر، که‌سایه‌تیه‌کی به‌ئه‌زموون، نوخبه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و‌ ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگی‌ كوردایەتی ڕەسەن و خۆماڵیانە.
مامۆستا هەر وەک بنه‌‌ماڵه‌ ناودار و تێکۆشه‌رەکەی بۆ ئازادی گه‌ل و نیشتمان، تا دواساته‌کانی ژیانی له‌خه‌بات بۆ ئازادی و گه‌یشتنی گه‌لی کورد به‌مافه‌ ڕه‌واکانی تێکۆشاو شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی ڕێبازی کوردایه‌تی و سازمانی خەبات، لەقۆناغه‌ جیاجیاکاندا بەردەوام بوو لەبەجێگەیاندنی خەباتی نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزانه‌ و وه‌فادارانه‌.
بەڕێزیان کەسایەتێکی ساکارو خاکی بوو کە ڕێبەرایەتی شۆڕشی خۆماڵیانەی بەشێک‌ لەبزوتنه‌وه‌ی کوردو هەروەها سازمانی خه‌باتی کردو هیچ کات نه‌یهێشت که‌ سازمانی خه‌بات تێکه‌ڵ به‌شه‌ڕی براكوژی بێ، وه‌ک ڕێبه‌رێکی ئاشتیخواز و خەمخۆری یه‌کڕیزی، هه‌میشه‌ هه‌وڵی بۆ خه‌باتی یەكگرتوانەی نێوان هێزو لایه‌نه‌کاندا داو دژی لێکترازانی ناو ڕیزه‌کانی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان وه‌ستایه‌وه‌.
جەنابی مامۆستا هەر وەك چۆن لەماوەی دەسەڵاتی پاشایه‌‌‌تیدا یەکێک لەپێشڕەوان و تێکۆشەرانی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوو، لەدوای هاتنە سەر حوکمی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌گریسی ئاخوندیشدا، لەبەرانبەر زوڵم و غەدری ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره وه‌ستایه‌وەو‌ و قوربانی بۆداو هەمووكات خۆی و سازمانی خه‌بات له‌پشتیوانی کردنی کورد له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بەردەوام بوو. ئەو هەڵوێست و نیشتمان و گەل خۆشەویستیه‌ی مامۆستا شێخ جه‌لال له‌ناو ڕێبازی کوردایه‌تی و ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات ڕه‌نگی دایه‌وه‌و بووه شانازیەكی‌‌ دیكەی مێژوویی له‌خه‌بات و تێكۆشانی جەنابیان و سازمانی خەبات لەدژی داگیرکه‌رانی کوردو جوڵانەوە ڕه‌واکەی. ‌
ئێمه‌ ڕێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات، دڵسۆزانی ڕێبازی پاکی کوردایه‌تی جه‌نابی مامۆستا، له‌یادی ١٥ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی، په‌یمان له‌گه‌ڵ رۆحی پاکی جه‌نابیان و باقی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌بات نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌رده‌وامی به‌ڕێبازی کوردایه‌تی و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ین و له‌پێناو ئاوات و ئامانجه‌کانی مامۆستاو به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی سازمانی خه‌بات وهینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی تێده‌کۆشین.
به‌رزو به‌ڕێزبێ یادی ١٥ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا و ڕێبه‌رمان مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌‌مان
بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات
۲۹ی پووشپەڕی ۱٤٠٤ی کۆچی خۆری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اطلاعیه کمیته مرکزی سازمان خەبات برای پانزدهمین سالروز وفات ماموستا سید جلال حسینی
هم میهنان مبارز کوردستان!
دلسوزان و وفادارن راه مقدس کورد پروری و راه ماموستا شیخ جلال حسینی!
در ۳۰ تیر ماه ۱۳۸۹ هجری شمسی، ملت کورد و سازمان خەبات، رهبر نامی و دلسوز ملت و میهن، ماموستا شیخ جلال حسینی را از دست داد.
ماموستا رهبر و سرکردە خردمند و دانشمند، موسس سازمان خەبات کوردستان ایران و یکی از دلسوزان مبارزە ملی و میهنی بود کە تاثیر مهمی در مبارزە رستگاریخواهی و آزادیخواهی کورد در کل و بلاخص در کوردستان ایران داشته و بیش از نیم صده مبارزه بی امان را در کارنامه خود دارا میباشد.
ماموستا در مدرسه کورد پروری و میهن پرستی، در کنار پدر بزرگوارشان، قاضی شیخ صالح، پرورش یافته و با اندوختن و استفادە از تجربیات سیاسی و راهنماییهای خانوادگیشان توانست تبدیل به رهبری دلسوز، شاعر و نویسنده ای کم نظیر، ماموستایی آئینی میهن پرست، شخصیتی با تجربه، نخبه اجتماعی کوردستان و پرچمدار و پیش آهنگ کورد پروری ریشه دار و اصیل شود.
ماموستا همانند خانواده نامی و مبارزش برای آزادی ملت و میهن تا آخرین لحظات زندگیشان از مبارزه برای آزادی و رسیدن ملت کورد به حقوق برحقشان جنگید و شانه به شانه پیشمرگان و اعضای دلسوز راه کوردپروری و سازمان خەبات کوردستان ایران، در همه مراحل پابرجا بود و در مبارزه ملی و میهنی وفادارانە کوشید.
ایشان شخصیتی ساده و خاکی داشتند که رهبری شورش محلی بخشی از جنبش کورد و همچنین سازمان خەبات را به عهده گرفت و هرگز اجازە نداد که سازمان خەبات درگیر جنگ برادرکشی شود. همانند رهبری صلح طلب و غمخوار اتحاد، همیشه در تلاش برای مبارزە متحدانە میان احزاب و جریانات سیاسی بود و مخالف از هم گسستگی در صفوف جنبش رستگاریخواهی ملتمان بودند.
جناب ماموستا همانند زمانی که در دوره پادشاهی یکی از پیشروان و مبارزان ضد رژیم دیکتاتوری پهلوی بود، پس از به قدرت رسیدن رژیم آخوندی نیز، در برابر ستم و ظلم آن رژیم دیکتاتور نیز ایستاد، قربانی داد و همیشە خود و سازمان خەبات در پشتیبانی از بخشهای دیگر کوردستان نیز مصمم و استوار بودند. مواضع و میهن و هم میهن پرستی ماموستا شیخ جلال حسینی در راه کورد پروری و صفوف سازمان خەبات انتشار یافت و تبدیل به افتخار تاریخی دیگری در مبارزه و فعالیتهای ایشان و سازمان خەبات، بر ضد استعمارگران کورد و جنبش بر حق کوردستان شد.
ما اعضای رهبری سازمان خەبات، دلسوزان راه پاک کورد پروری جناب ماموستا، در یاد ۱۵ سالە وفات ایشان، با روح پاک ایشان و سایر شهیدان سازمان خەبات، پیمان تازە میکنیم کە در راه پر افتخار ایشان برای خدمت به ملت کورد و مبارزه برای رسیدن ملتمان بە حقوقشان مستدام باشیم و در راه اهداف و آرزوهای ماموستا شیخ جلال و شهیدان گام برداریم و سیاستها و برنامە های سازمان خەبات پابرجا باشیم.
یاد ۱۵ سالە وفات ماموستا و رهبرمان ماموستا شیخ جلال حسینی گرامی باد
پیروز باد مبارزە برحق ملتمان
نابود باد رژیم دیکتاتور آخوندی
کمیته مرکزی سازمان خەبات
۲۹ تیرماه ۱۴۰۴ هجری شمسی

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد


ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد (Kurd nation)
ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد Kurdnation.net له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - نه‌ته‌وه‌ی کورد