2026 April 15   15 نیسان 2026
azarmidokht
آزرمیدخت
زانست و لێکۆڵینه‌وه‌یی مێژوویی





سووسەن حەسەنزادە لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

سووسەن حەسەنزادە لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا
وێنه‌ و هه‌واڵی هه‌نگاو

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی کوردی و خەڵکی شاری بۆکان، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، سووسەن حەسەنزادە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی، دوای بانگکران بۆ پۆلیسخانەی شمارە ١١ی بۆکان بە بیانووی سکاڵا، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکرانی سزاکانی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەو شارە گواسترایەوە، و چەند کاتژمێر لەدوای دەستبەسەرکرانی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت" سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

سووسەن حەسەنزادە، لە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ (١٥ی مەی)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان (١٢ی ژوئەن) و دوای نزیکەی یەک مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە، سووسەن حەسەنزادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا پەیوەندییەکی کورتماوەی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.

 

وێنه‌ و هه‌واڵی هه‌نگاو

 

5042 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

8 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد


ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد (Kurd nation)
ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد Kurdnation.net له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - نه‌ته‌وه‌ی کورد