2026 April 15   15 نیسان 2026
azarmidokht
آزرمیدخت
زانست و لێکۆڵینه‌وه‌یی مێژوویی





پەیامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بونەی جەژنی خاوەنکاری

پەیامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بونەی جەژنی خاوەنکاری
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاری کورد

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕێکخراوی یاری کورد

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی خاوەنکار، جەژنی ئاینی  ڕۆشنبیریی و کولتووریی  یارسانییەکان، لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوا دارین  جەژنێکی پڕ لە شادی و خۆشەی بۆ خوشک و برایانی یارسانی و سەرجەم کورد و کوردستانیان بێ.

لەم دۆخەدا زیاتر لە ساڵێکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆخێکی ملیتارێزە، هەموو ڕۆژێک شاهیدی   جینۆساید دژی گەلەکەمانین. هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن داگیرکەرەکانەوە بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژاوای کوردستان و بوردمان و ترۆری تێکۆشەران لە باشووری کوردستان دەستیپێکردووە، گەلەکەمان لە دۆخێکدایە کە لە هەموو کاتی زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و هاودەنگیمانە.

پێویستە هەریەک لە جەژن و بۆنە تایبەتەکانی هەر بەشێکی ئەم نەتەوە و نیشتمانە، بۆنە و جەژنەکانی هەموو بناغەکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هەموویان بخرێنە خزمەت یەکێتی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد جا کە جەژنی خاوەنکاری جەژنێکی ئایینێکی کوردی و یارسان هەڵگر و پارێزەری ڕەسەنایەتی ئەم نیشتمانەیە و بۆنەو یادەکانیان هێمای ڕەسەنایەتی گەلەکەمانن.

جارێکی دیکە جەژنی خاوەنکار لە هەموو کوردستانیان بە گشتی باەردارانی یارسانی پیرۆز بێ..

6696 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

8 مانگ و 22 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد


ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. مالپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌ر به هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه. به‌لا‌ڵام وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیار نییه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان.

ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ فاروق قادرزاده به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و  به‌رده‌م بۆ چاککردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ کار ده‌که‌ین و بۆ خوێنه‌رانمان. 

ماڵپه‌ڕه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌کار ناهێنین، به‌ڵکوو بۆ خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌کار دێنین. 

به‌خێرهاتن بۆ ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد (Kurd nation)
ماڵپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی کورد Kurdnation.net له ئێستادا به ته‌نها به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی کار ده‌کات، به‌لام له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به زمانی ئینگلیزی بڵاوکردنه‌وه‌مان ده‌بێ!

 

■ په‌یوه‌ندی - نه‌ته‌وه‌ی کورد